ئاب 03, 2025 18:14 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ١١٩ کەس شەهید و٨٦٦ کەسیش بریندار بوون .

لە نێوان شەهیدان ٤٠ کەس لە هەوڵ بۆ دەسڕاگەیشتن بە یارمەتیە خۆراکیەکان لەلایەن سەربازانی زایۆنیەوە شەهید کراون کە ژمارەیەکیان مناڵ بوونە.

لە بۆمبارانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندی کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین لە ڕۆژئاوای خان یونس یش یەکێ لە کارمەندەکانی شەهید وسێ کەسیتریش برینداربوون.

لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە . ٦٠ هەزارو ٨٣٩ کەس شەهید بوونە.

هاوکات لەگەڵ ئەم جەنایەتانە " ئایتمار بن گوێر"وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی وژمارەیەک لە شارۆچکە نشینان بەیانی ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا ودەستیان دایە کاروکردەی ورۆژێنەرانە کە لەگەڵ ڕەخنە وگازەندە وکاردانەوەگەلێک ڕووبە ڕووبووەوە.

بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بەم دەسدرێژکاریە ڕایگەیاندووە کە کاروکردەی زایۆنیەکان ئاگری قەیران لە ناوچە بڵێسەدارتر دەکات. 

سەرپەیڤ