ئاب 03, 2025 20:14 Asia/Tehran
  • لە عێراق ڕۆژێک بۆ ئێزدییەکان کرایە پشووی فەرمی

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی بەشداری لە 11هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شنگال، بڕیاریدا یەکەم چوارشەممەی مانگی (نیسان/4)ـی هەمو ساڵێک، بکرێتە پشوی فەرمیی ئێزدییەکان.

محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بڕیارەکانی داوە، ڕێنمایی دەرکردوە، پێشنیاری یاسایی ئامادەکردوە بۆ زامنکردنی مافەکانی ئێزیدییەکان، لەوانەش ئاوەدانکردنەوەی پەرستگای سەرەکی، کە ئێزیدییەکان لە هەمو جیهانەوە سەردانی دەکەن.سودانی داوای لە هەمو عێراقییەکان کرد بە ئێزیدیشەوە، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان بکەن کە بڕیارە لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هەروەها بڕیاریدا یەکەم چوارشەممەی مانگی (نیسان/4)ـی هەمو ساڵێک، بکرێتە پشوی فەرمیی ئێزدییەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێنماییمان کردوە بە ڕاوەدونانی بکوژان و لێپرسینەوە لێیان و دڵنیابون لەوەی لە سزا دەرباز نابن، کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵێکی حکومی بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی کچ و کوڕە ڕفێنراوەکان، و گەڕان بەدوای ونبوەکاندا".

سەرپەیڤ