ئاب 03, 2025 21:14 Asia/Tehran
  • سەفەری پزیشکیان وشاندی یاوەری بۆ پاکستان / مۆرکرانی ١٢ سەنەد و بەڵگەی هاوکاری لە نێوان دوو وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری لە ڕەوتی سە فەر بۆ پاکستان ، بەیانی ئەمڕۆ لە ئیسلام ئاباد لە لایەن شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پێشوازی ڕەسمی لیی کرا. شاندە باڵاکانی دوو لایەنە ئەمڕۆ دەستیان دایە ڕاوێژکاری و بیروڕاگوڕینەوە لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا.

سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە هەڵوێستەکانی دەوڵەت ، پەرلەمان ، حیزب ولایەنە سیاسیەکان وخەڵکی ئەموڵاتە لە بەرگری کردن لە ئێران لە درێژایی دەسدرێژی ترۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی وئەمریکا ڕێزی گرت . سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ویڕای پیداگری لە سەر پێویستی جێبەجێکرانی ڕیککەوتنەکانی نێوان دوووڵات، خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکانی تیجاری نێوان دوو وڵات بووە. 

لەم دانیشتنە دا هەروەها پیداگری کراوە کە دەسدرێژیەکانی ئەم دواییە جاڕێکی پێویستی وزەرورەتی کۆدەنگی ناوچەییو جیهانیی لە دژی کاروکردە یاساشکینەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکراکرا و دوو وڵات خوازیاری دەوری چالاکی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم جەنایەتانەدا بوونە.

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان جارێکی تر دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێرانی شەرمەزارکرد ولە سەر مافی ئێران بۆ بوونی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی پیداگرت. شەریف لە هەوڵ وتەقالاکانی تاران وڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە داکۆکی کردن لە خەڵکی غەززەیش ڕیزی گرتووە. 

لەم سەفەرەدا هەروەها کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات بە مەبەستی هاسان کاری وهەموارکرانی ڕێبازی گەشەی هاوکاریەکانی دوو لایەنە ، ١٢ بەڵگەی هاوکاری لە بەشە جۆربەجۆرەکانی کشتووکاڵ ، هاوکاریەکانی دادەڤانی ومافەوانی ، زانست وتەکنۆلۆژیا، بازرگانی وترانزیت و گەشتیاری یان مۆر کرد. لە رەوتی ئەم سەفەرەدا وەزیرانی بەرگری دوو وڵاتی دراوسێی لە دیداریکدا لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی سەربازی- بەرگری وبەهێزکرانی ئەمنیەت لە ناوچە پیداگریان کرد وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتیش لەسەر پەرە وقوڵبوونی پێوەندیەکان لە بەشە هاوبەشەکانی پیداگریان کرد . 

سەرپەیڤ