دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە گوێئاوەکانی مەکران
کانونی دوھەم 19, 2021 21:35 Asia/Tehran
ئەم مەشقە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی ڕادەی لەسەرھەست بوونی جەنگاوەرانەی یەکەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەوگوڕەشەو ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی جێگۆڕکێی یەکەکان لە ناوچە ئاساییەکانی وڵاتەوە بۆ ناوچەی پێسپێردراو لەمەڕ ڕاپەڕاندنی گەڵاڵە دیاری کراوەکان دەستی پێ کرد و لە درێژەی چالاکییەکەدا ھەموو جۆرە تاکتیکێکی داھێەرانەی خۆجێیی بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کارامەیی چەندلایەنەی تیپە پڕۆفشناڵەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەش پراکتیزە دەکرێت.