بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i392719-بەڕێوەچوونی_ڕێپێوانی_22_ی_ڕێبەندان_لە_سەرانسەری_ئێران
لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 42 هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 06:45 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران

لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 42 هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.

خەڵکی ئێران بە بۆنەی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە لە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران، بە ئۆتۆمبیل و ماتۆر هاتنە سەر شەقام تا ئەو سەرکەوتنە پیرۆز بکەن.

هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانیش ئەو ڕێپێوانە بەڕێوە دەچێت.

ساڵانی ڕابردوو خەڵکی هەموو ناوچەکانی ئێران بە پیر و گەنج و لاو و منداڵەوە بۆ بەرز راگرتنی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەهاتنە سەر شەقام و ڕێپێوانیان دەکرد بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێپێوانەکە بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوەچوو.