ھونەری نیگارکێشیی ئێرانی
ئادار 12, 2021 23:50 Asia/Tehran
نیگارکێشانی ئێرانی کە مینیاتۆر بەشێکیەتی، داگری کۆمەڵێک لە ھونەرە جۆربەجۆرەکانی وەک گوڵ و باڵندە، مینیاتۆر، زێڕکاری و ڕازاندنەوەی کتێب و شیعر بە نەخش و نیگاری ئیسلامییە. دیوارنووسەکانی چل ستونی ئەسفەھان نمونەیەکی باشترین ڕازێنکاریی سەرچاوەگرتوو لە نژیارڤانیی ئێرانییە. ئەم دیوارنووسانە دەربڕی ڕووداوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەویەو دوای ئەم سەردەمەشن.