سەردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەلجەزایر
رەئیسی: ئۆپێکی گازی، پێویستیی بە گرتنەبەری سیاسەتی تازەیە، زایۆنییەکان لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان دەرکرێن.
سەرۆک کۆمار بەئاماژە بەوەی کە لەکاتێکدا کە جیهان بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی زۆرە، زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە پێویستیی بە لێک نزیکبوونەوەی دەوڵەتانە بۆ هەنگاونان لەڕێبازی گەشە سەندندا، وتی: پێویستە سیاسەتی نوێ بخرێتەنێو بەرنامەی کاری ئەندامانی ئەو کۆڕبەندە هەتا بارودۆخی پێویست بڕەخسێ بۆ سڕینەوەی پاوانخوازیی لە تەکنۆلۆژیاکانی هاوپێوەند بە تیجارەتی گاز.
"ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی" سەرۆک کۆمار شەممە لە وتاردانی لە کۆڕبەندی سەرانی وڵاتانی بنێری گاز(جی ئی سی ئێف)، بەئاماژە بەوەی کە سەرەتا پێم خۆشە لەبارەی فەلەستین، پرسی گرینگی جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتی قسە بکەم، وتی: سیستەمی زاڵێتی خوازی ڕۆژاوا کە لەسەر بنەمای ئیستعماری وڵاتان پێکهات، ئەمڕۆ لەهەمیشە لاوازتر و بێ ماناتر بووەو مانەوەی خۆی لەسەر درێژەپێدان بە پەیوەندیی زاڵێتی خواز و زاڵێتی کەر، دەزانێ و گەلانێکی وەک گەلی ئازا و بوێری ئەلجەزایر توانیان بە خۆڕاگری و گیان بەخت کردنی یەک ملوێن شەهید، خۆیان لەژێر باری قورس، ڕزگار بکەن بەڵام قورسایی ئەو بارە هەروا لەسەر شانی چەند نەتەوەیەک بۆ وێنە، نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین هەست پێ دەکرێ.
رەئیسی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گومان لەوەدانییە کە دامەزرانی رژیمی زایۆنیستی، پرۆژەیەکی ئیستعماری بوو هەتا زاڵێتی و دزەی ڕۆژاوا لە ناوچەکەمان بپارێزرێ، وتی: لەسای موقاوەمەی خەڵکی فەلەستین، کۆڵەکەکانی ئەو سەربازگە شوشەییە داڕماوەو زەبری قورس و کاریی لە جەستەی کەوتووە، لەسەر هەمووان فەڕزە هەتا لەو گەلە ستەملێکراو و خودان دەسەڵاتە بەهەر شێوازێکی مومکین، داکۆکی بکەن.
ناوبراو پێی داگرت: ئەمریکا ئەگەر بەڕاست لەدووی تاونەسەندنی شەڕە، دەبێ دەست هەڵگرێ لە مەرایی کاری و درۆکردن و ناردنی چەکەمەنی و بۆمب بەمەبەستی کوشتنی فەلەستینیان ڕابگرێ.