نیسان 21, 2024 14:10 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگان

مەراسیمی هەزار دەف بە بەشداریی ژمارێکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسان و دەف ژەنانی سەرتاسەری وڵات لە ئاوایی گەشتیاری و مێژوویی پاڵنگان بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمە ئایینی و عیرفانییە، ژەنیاران بە چوونەسەر بانی ماڵە پلیکانییەکانی ئاوایی و ژەنینی دەف، نەوای عیرفانیی مەولودی خوێنیان چڕی.

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی شوێنە جیاجیاکانی وڵات، بەشداری دووەم فستیڤاڵی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگانی پارێزگای کوردستان بوون.

ئاوایی پاڵنگان کە بە "بەهەشتی پلیکانەیی"کوردستان بەناوبانگە، یەکێ لە شوێنە گەشتیارییەکانی شاری کارمیارانە بە سروشتێکی جوان و دۆخی جوگرافیایی تایبەت کە بڕیارە تۆماری جیهانی بکرێ.

سەرپەیڤ