بەڕێکردنی تەرمی سەردار "عەلیرەزا ئەفشار"
تشرینی یهکهم 17, 2025 11:56 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەردار "عەلیرەزا ئەفشار" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی سەردار "ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و سەردار موحسین ڕەزایی فەرماندەی سپای پاسداران لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، کۆمەڵێک لە خەڵک و بەرپرسان لە تاران بەڕێوە چوو.
سەردار "عەلیرەزا ئەفشار" سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، فەرماندەی پێشووی هێزی خۆڕاگریی جەماوەریی ناسراو بە بەسیج و سەرۆکی دامەزراوەی پاراستنی بەرهەمەکان و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرگریی پیرۆز، بەیانیی دوێنێ پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.