گالێری
-
بازدانی چەتربازەکان لەسەر تاوەری میلادەوە بۆ بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە
نیسان 01, 2025 10:12بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، سەرلەبەیانیی دووشەممە ١١ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە چەتربازەکان هەوڵی بازدانی بەیس جامپینگ (BASE jumping) لە تاوەری میلادی تارانەوە دان.
-
دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی
ئادار 31, 2025 16:29ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک، بە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە ئومەتی ئیسلامی و خەڵکی ئێران، ئەم جەژنەی بە یەکێک لە خاڵەکانی پەیوەندی نێوان جیهانی ئیسلامی و هۆکاری سەربەرزیی ڕوولەزیادبوونی ئیسلام و پێغەمبەرە خۆشەویستەکەی ناوبرد و فەرمووی: بۆ ئەوەی سەربەرزی و سەربەستیی ئیسلامی هەمیشە هەر ڕوو لە زیادبوون بێ، یەکدەنگی و هەوڵ و تێکۆشان و وشیاریی ئۆمەتی ئیسلامی گەلێک پێویستە.
-
نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە)
ئادار 31, 2025 12:58نوێژی جێژنی ڕەمەزان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥، بە بەرنوێژیی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) بەرپا کرا.
-
نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە غەززە
ئادار 30, 2025 16:02هەندێک دیمەن لە نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە غەززەی خۆڕاگر.
-
نوێژی کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزان لە مزگەوتی بیلالی خان یونس
ئادار 29, 2025 13:20دانیشتووانی خان یونس لە کەرتی غەززە لە نزیک داروپەردوی مزگەوتی بیلال نوێژی کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزانیان کرد.
-
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی عێراق ڕۆژی جیهانیی قودسی بەرز ڕاگرت
ئادار 29, 2025 12:11بزووتنەوەی ئیسلامی بەمەبەستی پالپشتی تەواوەتی بۆ دۆزی فەلەستین و قودس، رۆژی هەینی لە پاریزگای هەڵەبجە لە مەراسیمیکدا ئەو رۆژەى بەرز ڕاگرت.
-
فووتبۆل لە باوەشی چیاکان
ئادار 29, 2025 08:13لە نێو دیمەنە جوان و سەرسوڕهێنەرەکانی گوندی دێوەزناو، لە ناوچەی سەولاوای پارێزگای کوردستان، یاریگایەک بە چیمەنی دەستکرد هەڵکەوتووە کە وەکوو گەوهەرێک لە دڵی سروشتدا دەدرەوشێتەوە. سروشتی شاخاوی و بەردینی ناوچەکە جوانییەکی تایبەتی بەم یاریگایە فووتبۆلە بەخشیوە و وایکردووە ئەم یاریگایە ببێتە یەکێک لە ناوازەترین گۆڕەپانەکانی وەرزشی ناو دڵی سروشت.
-
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە ئێران-2
ئادار 28, 2025 13:55لەسەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە خەڵکی شار و گوندەکانی ئێران بە هاتنە نێو شەقامەکان لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی قودس پێداگریان کرد لەسەر داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین و ئیدانەی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان کرد.
-
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە ئێران-1
ئادار 28, 2025 12:20ڕۆژی جیهانی قودس ، ڕۆژی بەرگری کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین
-
قودسی پیرۆز
ئادار 27, 2025 14:11لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی ئیمام خومەینی(رە) دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ڕاگەیاند.ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکو ڕۆژی قودس، لەگەڵ پاڵپشتیی ئوممەتی ئیسلامی دا ڕووبەڕوو بووەوەو جیا لە ئێران لە ٨٠ وڵاتی جیھان ڕێپێوان و گردبوونەوەی ڕۆژی قودس بەڕێوە دەچێت.