قاسم ئاوای ڕوودسەر؛ گوندی بەنێوبانگی چنینی جاجیم لەسەر ئاستی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i439566-قاسم_ئاوای_ڕوودسەر_گوندی_بەنێوبانگی_چنینی_جاجیم_لەسەر_ئاستی_جیهاندا
گوندی قاسم ئاوا کە دەکەوێتە ناحیەی چابۆکسەری سەر بە شارستانی ڕوودسەر لە پارێزگای گیلان، بە هونەری "چنینی جاجیم"ی لە پێڕستی جیهانیی پێشە دەستکردەکاندا تۆمار کراوە. ئەم گوندە بەسەر دوو بەشی سەروو و خواروودا دابەش کراوە و بووەتە جەمسەری سەرەکەیی بەرهەمهێنانی ئەم هونەرە بەنرخە و هەموو بیناکانی بۆ کارگەی تەونکردن و چنینی جاجیم تەرخان کراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2025 11:42 Asia/Tehran
  • قاسم ئاوای ڕوودسەر؛ گوندی بەنێوبانگی چنینی جاجیم لەسەر ئاستی جیهاندا

گوندی قاسم ئاوا کە دەکەوێتە ناحیەی چابۆکسەری سەر بە شارستانی ڕوودسەر لە پارێزگای گیلان، بە هونەری "چنینی جاجیم"ی لە پێڕستی جیهانیی پێشە دەستکردەکاندا تۆمار کراوە. ئەم گوندە بەسەر دوو بەشی سەروو و خواروودا دابەش کراوە و بووەتە جەمسەری سەرەکەیی بەرهەمهێنانی ئەم هونەرە بەنرخە و هەموو بیناکانی بۆ کارگەی تەونکردن و چنینی جاجیم تەرخان کراون.

تابلۆ بچووک و سوورەکان کە لەسەر دەرگای ئەم کارگانە هەڵواسراون، ئاماژەی چالاکیی چنین و تەونکردنی تێیاندا دەکەن. هەرچەندە لە ڕێگاکانی هاتنە ناوەوەی گوند هیچ نیشانەیەکی بوونی ئەم هونەرە نییە، بەڵام لەنێو گوندەکەدا هێماگەلێک هەن کە ڕۆڵی گرنگی چنینی جاجیم لە ژیانی خەڵکدا ئاشکرا دەکات.