عێراق
-
فازڵ فەتلاوی: بەغدا دەبێ پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر
نیسان 20, 2024 05:30فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەەی کە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات سەرچاوەی دەگەڕێتەە بۆ سەلێشێواویی دەسەڵات لە هەولێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-
پشتیوانیی خەڵکی بەسرە لە وەڵامەکەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی
نیسان 17, 2024 04:00سەدان دانیشتووی شاری بەسرە لە باشووری عێراق بە دانی درووشمی "نەمان بۆ ئەمریکا" و "نەمان بۆ ئیسراییل" لە خۆپیشاندانێکدا بەشدارییان کرد بۆ دەربڕینی پاڵپشتیی خۆیان لە هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی.
-
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: ئەمریکاو گوێ لەمستەکانی هەر تەنیا لە زمانی چەک تێدەگەن
نیسان 15, 2024 13:00کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ڕێزو سپاس لە هەڵمەتە سزادەرەکەی کۆماری ئیسلامی بەدژی ڕژیمی زایۆنیست پێداگری کرد کە ئەمریکاو گوێ لەمستەکانی جگە لە زمانی چەک بۆ کۆنتڕۆڵی سەرەڕۆیەکەیان بەهیچی دیکە تێناگەن.
-
عادڵ عەبدولمەهدی: باهۆزی گەورەتر بەڕێوەیە
نیسان 14, 2024 22:30سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە وەڵامەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی و پێیداگرت کە باهۆزی گەورەتر بەڕێوەیە.
-
کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق
نیسان 12, 2024 12:00وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: لە بۆردومانی بنکەکانی میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە باکووری عێراق، سێ چەکداری ئەم گرووپە کوژران.
-
دانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە لە ئاراستەی هێنانەدیی دادگەریدایە
نیسان 10, 2024 08:30"ئەمەل عەتییە" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە هەروەک فەرمانبەرانی بەغدا و باشووری عێراق، لە ئاراستەی هێنانەدیی دادگەری لە وڵاتدا ئەنجام دەبێ.
-
خۆڕاگریی عێراق هێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیی پشتڕاست کردەوە
نیسان 09, 2024 11:00گرووپی "خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق" سەرلەبەیانی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی کەرتی غەززە، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا سێ جار بنکە و ناوەندگەلی گرینگی ڕژێمی زایۆنیی لە فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.
-
هێزە سیاسیەکانی پارێزگەی کەرکووک تاکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردوە لەسەر دیاریکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک
نیسان 09, 2024 09:50بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراق لە پارێزگەی کەرکووک"ی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزە سیاسیەکانی ئەو پارێزگە تاکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردوە لەسەر دیاریکردنی پۆستی پارێزگارەکەی.
-
ڕەزامەندی عێراق لەسەر بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزە
نیسان 08, 2024 13:00سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە حکومەتی عێراق ڕازی بوە بە بەڕێکردنی سووتەمەنی بۆ غەزەو وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی بۆ چارەسەری پزیشکی.
-
عەلی فەتلاوی: بڕیاری بەغدا سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیە
نیسان 07, 2024 09:22عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیەو هەر بۆ ماوەی مانگێکە.