ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/18/ تەئکیدی میسر لەسەر بنیاتنانەوەی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
تەئکیدی میسر لەسەر بنیاتنانەوەی غەززە
دوێنێ شەوێ بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر تەئکیدی کرد کە قاهیرە لە پێناو بنیاتنانەوەی کەرتی غەززە ، چەندین بەرنامەی هەمە لایەنە و قۆناغ بە قۆناغ دەخاتە ڕوو
٢
دەستدرێژیکردنەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری سووریا
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە دوێنێ شەوێ فڕۆکەخانەی سەربازی خلخلە هەڵکەوتوو لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا، جارێکی دیکە کەوتەوەبەر پەلاماری ڕژێمی زایۆنییەوە
٣
شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
بە مەبەستی سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی حکوومەتی هەرێم، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، سەردانی هەولێریان کرد
٤
فالح فەیاز گەیشتە تاران
فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لەمیانەی سەردانەکەی لە تاران، لەگەڵ ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هەڕەشەکانی سەر ئێران و عێراق وتووێژی کرد
٥
ئێران لە ژێر زەخت و گوشاردا دانوستان ناکات
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ لێدوانە دژبەیەکەکانی ڕایەدارانی ئەمریکی لەبارەی ئێران ڕایگەیاند هەڵوێستی ئێمە لەو بوارەدا ڕوونە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە ژێر زەخت و گوشار و هەڕەشەدا دانوستان ناکەین
٦
پشتیوانی هەمەلایەنەی هەوادارانی تۆپی پێ له غەززە
لەزۆربەی یارییە نیۆدەوڵەتییەکاندا، هەوادارانی تۆپی پێ بە دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین و چالاکی جۆربەجۆر، پشتیوانی لە فەلەستین و غەززە دەکەن
٧
کارەسات لە فڕۆکەخانەی تۆرێنتۆی کەنەدا
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای گەشتی ئاسمانیی "دێڵتا" کە لە ئەمریکاوە دەگەڕایەوە، لە کاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی تۆرێنتۆی کەنەدا ، کەوتە خوارەوە