کاربەدەستی عێراقی: پاش ٣٠ سێپتەمبەر هیچ بنکێکی سەربازیی بیانی لە عێراقدا نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447022-کاربەدەستی_عێراقی_پاش_٣٠_سێپتەمبەر_هیچ_بنکێکی_سەربازیی_بیانی_لە_عێراقدا_نابێ
سەرۆکی نووسینگەی فەرماندەی گشتی هیچ چەکدارەکانی عێراق وتی: پاش سی سێپتەمبەر هیچ هێزێکی جەنگاوەری یا بنکەیەکی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراقدا بوونی نابێت و بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دادەخرێت.
(last modified 2026-09-26T15:26:36+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 18:55 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی عێراقی: پاش ٣٠ سێپتەمبەر هیچ بنکێکی سەربازیی بیانی لە عێراقدا نابێ

سەرۆکی نووسینگەی فەرماندەی گشتی هیچ چەکدارەکانی عێراق وتی: پاش سی سێپتەمبەر هیچ هێزێکی جەنگاوەری یا بنکەیەکی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراقدا بوونی نابێت و بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دادەخرێت.

سەرۆکی نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی: ئێمە نەیاری ئەوەین کە خاکی عێراق ببێتە سەکۆیەک بۆ کرانە ئامانجی وڵاتانی دراوسێمان و لە سی سێپتەمبەرەوە هیچ پاساوێک بۆ چەکی بەدەر لە چوارچێوی حکومەت لە ئارادا نابێت. سێ گرووپی چەکدار چەکەکانی خۆیان بە درۆن و مووشەکەوە هەموو ڕادەست کردووە . ئەم ئامانجە بەبڕشتانە پێوەشوێن دەگیردرێ کە بڕیاردانی سەروبازی و کردەوەی جەکداری هەموو عێراقی و حکوومی بێت. هیچ نیگەرانیەک سەبارەت بە ئاسایشی وڵات لە ئارادا نییە. دانوستانێک لە ئەستەموڵیش بۆ  چۆڵکرانی بنکەی بەعشیقە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا خەریکە ئەنجام دەبێ. هێزەکانی ئێمە بە تەواوی کۆنترۆڵی چیای شەنگال دەگرنە دەست و خەریکی لێکدانەوەی دانانی بنکەی سنووری لەگەڵ تورکیاداین.