بەردەوامی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
ئهیلوول 26, 2026 19:01 Asia/Tehran
سوپای رژێمی زایۆنی بە درێژەپێدان و بەردەوامبوون لە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و مافی سەروەریی لوبنان، دیسان باشووری ئەم وڵاتەی دایە بەر پەلامار.
فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی رژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سوجود لە باشووری لوبنان و ناوچەی "جەبەلوڕەفیع". گەشتێکی دەورییەی سوپای رژێمی زایۆنیش بەرەو دەڤەری شارۆچکەی دەیر میماس چووە پێشەوە و لە ناوچەی "کرۆم ئەزەیتوون" سەقامگیر بوو. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش تۆپخانەی سوپای رژێمی زایۆنی ناوچەی دۆحە و کەفەر رۆمان لە باشووری لوبنانی تۆپباران کرد. کەناڵی ئەلمەناریش راپۆرتی داوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو شارۆچکەی قەنتەرە لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کردووە، کە بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی لوبنانی شەهید و بریندار بوون.