شوبات 18, 2025 13:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١

هێرشی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر باشووری لوبنان

 ڕژێمی زایۆنیی دوێنێ شەو 2 ئۆپراسیۆنی دەستدرێژکارانەی ئەنجام دا و باشووری لوبنانی کردە ئامانج

٢

 فەرمانی ناتانیاهۆ بۆ جێبەجێکردنی یاسای قەدەغە کرانی ئانڕووا

 ناتانیاهۆ فەرمانی جێبەجێکردنی خێرای قەدەغەکرانی چالاکییەکانی ئاژانسی ئانڕۆوا لە فەلەستینی داگیرکراوی دەرکردووە، کە بە پاڵپشتی کەنیسێت پەسەند کراوە، کەواتە  لەوەبەدوا هیچ بەربەستێک لەوبوارەدا لە بەردەم جێبەجێکرانی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیدا نییە

٣

دەستپێکرانی دانوستانی ڕووسیا و ئەمریکا لە عەرەبستان

 لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دانوستانەکانیان لە ئاستی باڵادا لە عەرەبستانی سعوودی بە مەبەستی بووژاندنەوەی پەیوەندی دیپلۆماتیک و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ شەڕی ئۆکراین دەست پێکرد

٤

قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی باش بۆ پێکهێنانی کابینە هەڵگیراوە

 جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دانوستانگەلێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم ئەنجام دراوە و هەنگاوی باش لەو بوارەدا هەڵگیراوە

٥

ئێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی نەسروڵڵا بەشداری دەکات

 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا ڕایگەیاند بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی شەهید نەسروڵڵا دا دامەزراوە جۆر بە جۆرەکانی حکوومەت و مەجلیس لە ئاستی باڵادا بەشداری دەکەن

٦

پاڵپشتی سەربازیی ئەڵمانیا بۆ ئۆکڕاین

 حکوومەتی ئەڵمانیا دوێنێ شەوێ ڕایگەیاند کۆمەڵێک یارمەتیی، بریتی لە ئۆتۆمۆبیلی زرێپۆش، مووشەکی بەرگری و درۆنی هێرشبەر، بۆ ئۆکڕاین، دەنێرین