نیسان 22, 2025 08:51 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

بۆردومانکرانی ماڵی خەڵکی مەدەنی لە خانیونس

 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ماڵ و باڵاخانەی خەڵکی مەدەنیان لە خانیونس بۆردەمان کرد، کە ئەم بۆردومانە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارێک شارومەندی فەلەستینی.

2
 ٤٠ پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

ڕاپۆرتی میدیاکان باس لە ئەنجامدرانی ٤٠ پەلاماری ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە جەنگییە دەسترێژکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن دەکات. 

3
خۆپیشاندانی بەربڵاوی شارۆچکەنشینان لە تلاڤیڤ

 شارۆچکە نشینانی زایۆنی شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە تلاڤیڤ خوازیاری وازلەکارهێنانی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل و هەروەها جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل بوون.

4
ئێران بە شێوەی کراوە دانوستان ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای هەڵوەشێندرانەوەی وتاردانەکەی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی سیاسەتی ئەتۆمی کارنێگی وتی: ئێران بە هیچ لەونێ بە تەمای ئەوە نییە بە شێوەی کراوە دانوستان بکات. 

5
شاندێکی هەرێم بە لیستی مووچەوە گەیشتە بەغدا

ئێوارەی دوێنێ شاندێکی وەزارەتی دارایی‌ و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا ، کە بڕیارە ئەم شاندە لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات ‌و مووچەی ئەم مانگە خەرج بکرێت.

6
ڕووسیا ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کیەڤ داوە سەبارەت بە هەڵپساردنی پەلامارەکانی دژ بە ژمارەیەک لە ئامانجەکان، جەختیشی کردووەتەوە کە سەبارەت بەوە دەبێت ڕێگاچارەیەک ببینرێتەوە.