نیسان 22, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

بەدخۆراکیی تۆقێنەر لە غەززە

خەلیل ئەدەقران وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیرولبەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند  ژیانی نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لەم کەرتە لەبار تەشەنەی بەدخۆراکی کەوتۆتە مەترسییەوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ژنانی دووگیان لەبەر کەمبوونی قورسی خۆراک و خواردن و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی، کۆرپەی کەمئەندام بە دونیا دێنن.

2
سەقامگیربوونی سەرلەنوێی هێزی ئەمریکایی لە حەسەکە

 هێزەی ئەمریکایی بۆ دیاریکردنی سەرلەنوێی هێڵەکانی دزە و دەسەڵاتی واشنتۆن لە خاکی  سوریا گواستنەوەی هێزی سەربازی و لۆجیستیکی خۆیان لە بنکەی هێزگەی گازی کۆنیکۆ و کێڵگەی ئەلعومەر لە دەڤەری دێرە زوور بۆ بنکەکانیان لە پارێزگای حەسەکە دەست پێ کردووە کە ئەوە گەورەترین گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی لەو کاتەوەیە کە هێزی ئەمریکایی پێی ناوەتە سووریا.

3
تووڕەیی چالاکانی ئیسراییلی لە چوونی بن گوێر بۆ ئەمریکا 

وە زیری توندڕەوی کابینەی نەتانیاهۆ پاش قەدەغەکرانی چوونی بۆ نێو خاکی ئەمریکا لە حکومەتی پێشووی ئەم وڵاتەدا، لە سەفەرێکی فەرمی گەیشتە مەیامەی، بەڵام لە فڕۆکەخانەدا بەرەوڕووی تووڕەیی چالاکانی ئیسراییلی بوویەوە.

4

پزیشکیان لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا: نە گەشبینین و نە ڕەشبین

سەرۆک کوماری  ئێران لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، نە گەشبینین و نە ڕەشبینن، بەڵام لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکبکەوین

5

پکەن چوارشەممە میوانداری عەراقچی دەبێ
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ ڕایگەیاند: سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی سەردانی پکەن دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیداری دەبێ.

6
ئەورووپا پلان بۆ گەمارۆی دەریایی ڕووسیا دادەڕێژێ
 پاترۆشۆف یاریدەدەری باڵای پووتین وتی کە بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا خەریکی داڕشتنی پلانێکن بۆ گەمارۆی دەریایی ڕووسیا، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە هەر چەشنە مەترسییەک لەسەر گەمیوانیی ڕووسیا بەرەوڕووی خۆڕاگریی ئێمە دەبێتەوە.