ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-04-2025/ گەیشتنی ژماری شەهیدانی غەززە بە ٥١٢٦٦ کەس
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
گەیشتنی ژماری شەهیدانی غەززە بە ٥١٢٦٦ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژمارەی شەهیدانی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەزە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تا ئێستا گەیشتۆتە ٥١٢٦٦ کەس. هەروەها ١١٦٩٩١ کەسیش لەم ماوەیەدا بریندار بوون.
2
ئیسراییل توانای شکستپێهێنانی حەماسی نییە
یاییر گۆلان سەرۆکی پارتی دیموکراتی ڕژێمی زایۆنی با داننان بە بێ دەسەڵاتی ئیسراییل لە شکستپێهێنانی حەماس، لێبڕشتانە خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕ ، وەلانرانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.
3
هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق لە کاتی دیاریکراویدا بەڕێوە دەچێ
چوارچێوی هەماهەنگی بە پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ڕایگەیاند کە بە چەندین لیست و پێڕست لە هەڵبژاردنەکان بەشداری دەکەن و پاش دەگەڕێنەوە سەر یەک هاوپەیمانیی پەرلەمانی.
4
نوێنەری عێراق لە لیستی جێگرەوەی پاپای واتیکان
دوا بە دوای مردنی پاپا فرانسیس، ناوی کاردیناڵ لویس ساکۆ ڕێبەری کەلیسای کەتۆلیکی کەلدانیی عێراق خراوەتە نێو لیستی بەربژاران بۆ دانران لە جێگای پاپا، ئەو یەکەمین کاردیناڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کە هەم مافی دەنگدان و هەم مافی بەربژارێتی هەیە بۆ ئەوەی جێگای پاپا بگرێتەوە.
5
ئەحمەد تورک لە نەخۆشخانە خەوێندرا
ئەحمەد تورک سیاسەتوانی پێشەنگی کورد و شارەداری وەلانراوی شاری ماردین لەبەر دۆخی نالەباری تەندروستی و هەروەها تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ و کێشەی سی و هەناسەدان، لە نەخۆشخانەیەکی ئانکارا خەوێندرا و نەیتوانی هاوڕێیەتی شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان بکات لە سەفەری ئەمدواییەیان بۆ دوورگەی ئیمرالی.