نیسان 23, 2025 08:40 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1 چین و ڕووسیا شەریکی ئیستراتژیکی ئێرانن

وه زیری ده ڕه وه ی ئێران له سەرتای گەیشتنی  بۆ چین، ڕایگه یاند که له م  سەفەریدا   په یامی سه ڕۆک کۆماری ئێران  دەگەینێتە به به ڕپرسانی چین   جه ختی کرده وه که پیکەن و مۆسکۆ هاوبه شه ستراتژیکه کانی ئێرانن

 2- توند بوونەوەی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە  ڕایگەیاند لە درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە بۆردومانی خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە گەڕەکی ئەلتەفاح  لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، ٣٦ فەلەستینی شەهید و ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

3-  جەختی ئانڕوا لەسەر کۆتایی هاتنی شەڕ 

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری ئاژانسی فریاگوزاری  نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ( ئانڕوا ) داوای کرد "هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و وەستاندنی شەڕ و ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی" لە غەززە. هەڵبگیردرێت 

 4- خستنەخوارەوەی خۆفڕێکی دیکەی ئەمریکی 

 یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزەکانی بەرگری یەمەن توانیان فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 لە پارێزگای حەجە بخەنە خوارەوە.

5- کردنە ئامانجی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین

میدیاکانی زایۆنیستی لە ڕاپۆرتێکی هەواڵی بەپەلەدا باسیان لە بیستنی چەندین تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە دەوروبەری حەیفا کردووە و هەروەها ڕایانگەیاندووە کە مووشەکێکی یەمەنی دراوە لە ناوچەی دەوروبەری شاری عەکا

 6- پێکدادان لە کاتی یاری تۆپی پێی

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هوگرانی دوو تیمی  نەورۆز و زاخۆ لە  چوارچێوەی  ٢٩ەمین خولی کێبەرکێیەکانی  تۆپی پێی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بووە هۆی برینداربوونی دەیان کەس و زیانێکی زۆر بە یاریگاکە.

7- دیداری قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسولی گشتی ئێران 

لە دیدارێکی نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هەولێر و تاران کردەوە.