نیسان 23, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-گفتوگۆی عەراقچی لەگەڵ بەرپرسانی چین

 وەزیری  دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیرانی چین، ناوبراوی  ئاگادار کردەوە  لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و پیکەن کردەوە.

2- کۆمیسیۆنی ئابووری ئێران و ڕووسیا 

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە هەژدەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات لە مۆسکۆ هەموو پرسە ئابوورییەکان لە پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ تاوتوێ دەکرێن

3- زەبری نوێی گوردانەکانی قەسام لە سوپای تیرۆر

وێنە تازە بڵاوکراوەکانی پێکدادانی ڕاستەوخۆی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین و کۆمەڵێک چەکداری سوپای تیرۆر ئاشکرای دەکەن کە خوڕاگری  فەلەستین زەبری  قورسی لە داگیرکەران داوە.

4- ئاوارەبوونی ٢٥ هەزار فەلەستینی

لێژنەی ڕاگەیاندنی کەمپی تولکەرم ڕایگەیاند، ژمارەی ئاوارەکانی کەمپی تولکارم و نور شەمس بۆ ٢٥ هەزار کەس زیادیکردووە.

5-  پەلاماری  ئەمریکا بۆ سەر سێ پارێزگای یەمەن

سەرچاوەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە تیرۆریستانی ئەمریکی بەردەوامن لە پەلامارە تاودڕندانەکانیان بۆسەر هەرسێ پارێزگای حودەیدە، تەعەز و مەئاریب

 6- ئەنساروڵڵا: لە توڕەیی نەتانیاهۆخۆشحاڵین

نەسرەدین عام جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی مێدیایی ئەنساروڵا جەختی کردەوە: ناتانیاهۆ دوژمنی ئێمەیە و هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدەین  دوژمنەکانمان توڕە  بکەین

7- کەمکردنەوەی پەلامارەکان بۆ سەر کوردەکانی سوریا

جێگری ڕێکخەری کاروباری مڕۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند: دوای ڕێککەوتنەکانی نێوان کورد و حکومەتی کاتی سوریا، پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سوریادان کەمی کردووە.