نیسان 23, 2025 13:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1- ئیدانەکردنی سیاسەتی دژە ئێرانی ئەمریکا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سزا نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێرانی شەرمەزار کرد و بە پێچەوانەی  بانگەشەی وتووێژ و دانوستان لەقەڵەمدا.

2- توند بوونەوەی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە

لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

3- ئەمریکا هاوبەشی جەنایەتی زایۆنیستەکانە 

عومەر شاکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی  ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤی لە فەلەستینی  داگیرکراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هۆکاری درێژەی  جەنایەتەکانی  ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەیە  و هەر بۆیە ئەمریکا هاوبەشە لە تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە دا

4- پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە

ینس لارکێ، وتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی مرۆیی لە غەززە لە سەرەتای دەستپێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە خراپترین ئاستیدایە

5- پەلاماری دووبارەی زایۆنییەکان بۆ سەر سوریا

هێزە زایۆنیستەکان جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر قوتابخانەیەک لە گوندی ئەلقەحتانیە لە دەڤەری  قونەیترە لە باشووری سوریا وبووەتە هۆی  ترس و دڵەڕاوکێی  هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە

6- هەڵوێستی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ ئێران ڕوون نییە

 میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،  بە دەربڕینی پەژارە  لە سیاسەتەکانی دژە ئێرانی واشنتۆن  وتی: هەڵوێستی ئەمریکا لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ڕوون نییە.