ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-04-2025/ پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی داگیرکەربۆسەر خان یونیس
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی داگیرکەربۆسەر خان یونیس
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕاپۆرتیان دا، ڕژیمی زایۆنیستی ناوچەی" قیزان ئەلنەجاڕ" یان لە باشووری خان یونیس لە باشووری غەززە داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی .
٢-
یەمەن لە ژێر ئاگری تیرۆریستە ئەمریکیەکان
لە بەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان ٦ جار ناوچەی" سه هلین" یان لە شارستانی " ئال سالم "ی سەربەپارێزگەی سەعدە" شەش جار ناوچەی" براش " وسێ جار چیای" نەقم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعایان بۆمباران کردووە.
٣
کەوتنە خواری خۆفڕی نەناسراو لەسەر ئاسمانی کاروانی نتانیاهۆ
میدیا ئیسرائیلیەکان ڕایانگەیاند خۆفڕێکی نەناسراو پاشنێوەڕووی دوێنێ لەکاتی فڕین لە سەر ئاسمانی کاروانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەحاڵێکدا کە خەرێکی حەرەکەت کردن بەرەوڕێووڕەسمی ڕۆژی یادبودی هولۆکاست بوو، کەوتە خوار.
٤-
گەیشتنی کاروانی سەربازی زایۆنیستەکان بۆ ناوخاکی سووریا
میدیا سووریەکان هەواڵی هاتنی کاروانی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە ئەدەن
٥-
ئێران، چین بە دوستێکی باوەڕپێکراو ئەزانێت
وەزیری کاروباری دەرەوە لە کۆتایی سەفەر بۆ چین بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە ڕاگەیاندنی حەکایەتێکی چینیەکان کە" لەگەڵ دوست وهاڤاڵەکان ڕێگا هەموارترە" وتی: ئێران ، چین بە شەرێکەی باوەڕپێکراو ئەزانێت.
٦-
ترامپ: دابەزاندنی باجە گومرکیەکان بەستراوەتەوە بە چین
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بانگەشەی بوونی پێوەندی زۆر باش لەگەڵ هاوتای چینی خۆی، وتی کە دەکرێت لە گەڵ پیکەن لەسەر باجە گومرکیەکان بە ڕێککەوتنێک بگەین بەڵام خێرایی دابەزینی باجە گومرکیەکان بەستراوەتەوە بە چین .