نیسان 24, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١-

شەهادەتی دیلی ئازادکراووبنەماڵەکەی لە غەززە

"عەلی ئەلسەرافیتی" دیلی ئازادکراوی فەلەستینی لە ڕەوتی دیلبەدیلکرانی گیراوانی نێوان خۆڕاگری وڕژێمی زایۆنیستی، بەهۆی بومبارانی بەیانی ئەمڕۆی ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەلشێخ ڕشوان لە باکووری شاری غەززە، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی شەهید بوو.

 

٢-

پێشوازی جۆلانی لە پێوەندی دامەزراندن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

"کوری میلز" ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا لە پێشوازی ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەورەی ئینتقالی سووریا سەبارەت بە باشبوونی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا.

 

٣-

مێوانداری کردن لە وەزیری زایۆنیستی بە هاوێژرانی بوتڵ

ناڕازیانی پشتیوانی فەلەستین کاتێک کە وەزیری توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی ئایتمار بن گوێر پێنجشەممە دوای وتاردانی لە زانکۆی ییل خەرێکی چوونە دەرلەوێ بوو، بە هاواری" شەرم بکە " و هاوێژرانی بوتڵی ئاو بەرەو ناوبراو، بەڕێیان کرد.

 

٤-

پەلاماری ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر پێتەختی ئۆکراین 

ڕووسیا شەوی ڕابردوو پەلاماری داڕشتیانەی بەربڵاوی کردە سەر کی یف . ئامار وڕێژەی سەرەتایی پیشان ئەدات کە نۆ کەس کوژراوان وزیاتر لە ٧٠ کەسی تر لەوان شەش منداڵیش برینداربوونە.

 

٥-

١٠٠ کاری دژە مافی مرۆڤی ترامپ لە ١٠٠ ڕۆژدا

دیدەوانی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا وتی : حکومەتی دۆناڵد ترامپ لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژێک کە لە بوونی لە دەسەڵات تێدەپەڕێت بە ئەنجام دانی لانی کەم ١٠٠ کار،مافی مرۆڤی  بنپێ و لاواز ویان هەڕەشەی لیی کردووە.

 

٦-

هۆشداری دان لە بارەی دەرکرانی کارمەندانی پیشەسازی لە بەریتانیا

خاوەنانی کاروپیشەسازی لە بەریتانیا هۆشداریان دا بە سەرنجدان بە داسەپانی باجە گومرکیەکانی حکومەتی ئەمریکا ، ئەگەر لەندەن لە چەند حەوتەی داهاتوو،دەستی  ڕانەگات بە ڕێککەوتنی بازەرگانی لەگەڵ واشنتۆن ، دەرکردنی کارگیڕان و کارمەندەکانی لە وەرزی هاوین دەستپێدەکەن.