May 24, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

- داگیرکاری دژی فەلەستین ڕیشەی نائەمنی ناوچەکەیە

سەید عەباسی عەراقچی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان، داگیرکاری و ئاپارتاید و پێشێلکردنی ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەلەستین لەوان مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە ڕیشەی نائەمنی و کێشەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زانی

 

2-

درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە خولی نوێی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی غەززە، لەوانە ڕۆژهەڵاتی دێرەلبەلح، بەیت لاهیا، ڕۆژئاوای خان یونس، کەمپی نوسیرات و ڕەفەح لە باشووری غەززە، دەیان فەلەستینی دیکە شەهید و بریندار بوون.

 

3-

جەختی لازارینی لەسەرکەمبوونی یارمەتییەکان بۆغەززە

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری بە  ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا وتی: دانیشتوانی کەرتی غەززە زیاتر لە ١١ هەفتەیە بەدەست برسێتی و بێبەشییەوە ڕەنج دەبەن و  یارمەتییەکان کە بۆ غەززە دەنێردرێت زۆر کەمن.

 

4-

چەکی فەلەستین هێمای خۆڕاگری

ئەبو شاهین ئەندامی مەکتەبی سیاسی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئاماژەی بەوەدا کە چەکی فەلەستین هێمایەکی پەیوەندیدارە بە مافی گەڕانەوەی گەلی فەلەستینە و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە پێویستی بە وتووێژی نێوان تاقمە فەلەستینییەکان هەیە.

 

5-

خۆپیشاندانی دژ بە ناتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان

سەدان کەس لە دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان بەڕێوە برد و سیاسەتی شەڕخوازی نەتانیاهۆیان شەرمەزار کرد و داوای ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی  گیراوەکانیان  کرد.

 

6-

نادیاریی ڕۆڵی هێزە کوردییەکانی سوریا لە بەڕێوەبردنی وڵات

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی سەرکردایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو دیدارانەی کە لە نێوان کوردانی سوریا و حکومەتی کاتی لە دیمەشق ئەنجام دراون، ڕۆڵی کوردەکانی سوریا لە ڕوانگەی سیاسی، یاسایی و دەستوورییەوە نادیارە.

 

7-

باهۆز لە هیندستان

بەپێی هەواڵی میدیاکانی هیندستان لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکووری هیندستان بەهۆی هەورەتریشقە و باهۆزەوە ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون و سەدان ماڵی هاووڵاتیانی هیندستانیش زیانیان بەرکەوت .