May 24, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-  

ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەسەندنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی زایونی سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززەی لەناوبردووە و جەختی لەوە کردەوە کە پەلامارەکانی ڕژێم بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە بە ڕێژەی لەسەدا ٤٠٠ زیادی کردووە

 

 2-  

دانپێدانانی ئیهود باراک بە تاوانی جەنگی لە غەززە

سەرۆکوەزیرانی پێشووی  ڕژێمی زایونی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە شەڕخوازەکانی کابینەکەی نەتانیاهۆ، دانی بەوەدانا کە تاوانی جەنگی لە کەرتی غەززە لە لایەن سوپای تیرۆرەوە  ئەنجام دراوە

 

3-

خۆپیشاندان لە بەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی  ئینگلیز

ڕێکخراوەکانی ئاشتیخواز و لایەنگرانی فەلەستین بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان  لە بەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن تاوانەکانی سوپای تێرۆر لە غەززە و پشتیوانی حکومەتی بەریتانیا لە ڕژێمی زایۆنیستییان شەرمەزار کرد.

 

4-

درێژەی بۆردمانی  هەرێمی کوردستانی عێراق

کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا 26 جار ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆردومان کردووە.

 

5-

وەستاندنی کردەوەی حکومەتی ترەمپ دژی زانکۆی هاروارد

دوای ئەوەی کە حکومەتی ئەمریکا مۆڵەتنامەی زانکۆی هارڤاردی بۆ وەرگرتنی خوێندکاری بیانی هەڵوەشاندەوە، دادوەرێکی فیدراڵی بڕیاری ڕاگرتنی پلانەکەی  ترەمپی دەر کرد

 

 6-

پەلامارکردنە سەر وێستگەی میترۆی هامبۆرگ

 میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، لە وێستگەی ناوەندی مێتروی هامبۆرگ بە چەقۆ پەلاماریان کردە سەر موسافیرەکانی و  بەهۆیەوە 12 کەس برینداربوون، کە باس لەوە دەکرێت باری تەندروستی هەندێکیان سەختە.