ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-05-2025/ هێرشی درۆنیی زایۆنییەکان بۆ سەر خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
هێرشی درۆنیی زایۆنییەکان بۆ سەر خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان
لە ٣ هێرشی درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوچەی ئەلحەساینە لە ڕۆژاوای ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.
2
سوپای ڕژێمی زایۆنی چووە نێو غەززەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە سوپای ئەم ڕژێمە لە چوارچێوەی بەرفراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانیدا هەموو هێزی پیادە و لیوا زرێپۆشەکانی بردۆتە نێو کەرتی غەززەوە.
3
سەرکەوتنی لیستی خۆڕاگری لە باشووری لوبنان
لیستی "گەشەپێدان و ئەمەگداری" وەک لیستی هاوبەشی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل، سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی لە زۆربەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی باشووری لوبنان بەدەستهێنا.
4
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران گەیشتە عێراق
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بە ئامانجی بەدواداچوونی پەیوەندییەکانی دوولایەنە لە بواری گواستنەوە، ئاسنەڕێی شەلمچە - بەسرە و دابینکردنی زۆرترین هاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی، سەردانی عێراقی کرد.
5
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل لە ئاسمانی سوریادا دەسووڕێنەوە
سەرچاوە خۆجێییەکان لە سوریا ڕایانگەیاندووە، ئەو فڕۆکە جەنگییانەی کە پێدەچێت سەر بە سوپای ئیسراییل بن لە ئاستێکی باندا بە سەر ئاسمانی کەناراوەکانی سوریادا گەشت لێدەدەن.
6
پەلاماردرانی چەند مزگەوت لە ئەیالەتی تێگزاسی ئەمریکا
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سێ مزگەوتی شاری ئۆستنی ناوەندی ئەیالەتی تێگزاس، هێرشیان کراوەتە سەر و دامەزراوە ئیسلامییەکانیش داوای زیادکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی دەوروبەری ئەو مزگەوتانە لەلایەن پۆلیسەوە دەکەن.