May 25, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

سەلامی: بە هەموو تواناوە بەرامبەر بە دوژمنان ڕاوەستاوین

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، حسێن سەلامی، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی بەرەڤانی پیرۆزدا وتی: "لە کاتێکدا کە ئێمە ئێستا لە نێو شەڕێکی تۆکمە و تەواوداین، هیچ نیشانەیەک لە ئاڵۆزی و ترس و تۆقان لە ئێراندا بەدی ناکرێت." 

2

لوبنان متمانەی نییە بە گەرەنتییەکانی ڕژێمی زایۆنی

نەواف سەلام بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی ئەم وڵاتە بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ ئازادکردنی دیلەکانی و هەروەها ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە حکومەتی لوبنان هیچ متمانەیەکی نییە بە گەرەنتییەکانی ڕژێمی ئیسراییل.

3

پێداگریی ئیلهام ئەحمەد لەسەر دانانی سیستەمگەلی لۆکاڵی لە سوریا

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئیدارەی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر، بە پێداگری لەسەر چارەسەرکرانی کێشەکانی سوریا لە ڕێگای بەڕێوبەرایەتییەکی خۆسەرەوە، ڕاشیگەیاند کە دەبێت سیستەم و میکانیزمگەلێکی ئاسایشی ، ئابووری و فێرکاری لۆکاڵی لە سوریا دابنرێت.

4

بەغدا: گرێبەستە نەوتییەکان دەبێ لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە واژۆ بکرێن

دوا بە دوای واژۆکرانی گرێبەستگەلی تازە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکاییەکاندا بۆ کەڵک وەرگرتن لە کێڵگەکانی نەوت و گازی سلێمانی، وەزارەتی نەوتی عێراق وشداری داوە کە هەر چەشنە ڕێکەوتنێک بەدەر لە چوارچێوی حکومەتی فیدراڵی دژ بە دەستووری عێراقییە.

5

 ئۆزەل: لە داڕشتنی یاسای بنەڕەتی تازە بەشداری ناکەم

 ئۆزگۆر ئوزەل، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و سەرۆکی جەهەپە، داخوازەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەشداری لە داڕشتنی یاسای بنەڕەتی تازەی قبووڵ نەکرد، مەگین بەو مەرجەی ڕەوشی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە.