ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-05-2025/ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن مووشەکباران کرا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
فڕۆکەخانەی بن گوریۆن مووشەکباران کرا
سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە مووشەکی بالیستیکی سەروودەنگ هەڵمەتێکی سەربازیی تایبەتی دژ بە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچەی داگیرکراوی یافا ئەنجامداوە.
02
خۆپیشاندەرانی زایۆنی: نەتانیاهۆ "خائین"ـە
هەزاران زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو دەستیان دایە خۆپیشاندان و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان بە "خائین" ناوبرد و خوازیاری ڕووخانی بوون.
03
تورکیا بەنیازی دانانی بنکەی سەربازی لە سوریایە
ڕۆژنامەی "تورکیە گازەتێسی"، دوای سێیەمین سەردانی جۆلانی لە تورکیا لەو کاتەوە دەسەڵاتی دیمەشقی گرتۆتە دەست، ڕاپۆرتی داوە کە تورکیا بەنیازە دوو بنکەی سەربازیی ئاسمانی و دەریایی لە سوریا دابمەزرێنێت.
04
یەکەم خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەڕێوەچوو
نەجمەدین جەباری، سکرتێری زانستیی خەڵاتی قەڵەمی هەژار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سنە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دەبیرخانەی خەڵاتی ئەدەبیی قەڵەمی هەژارڕایگەیاندووە خولی یەکەمی ئەم خەڵاتەی ئەمڕۆ و سبەی بەڕێوەدەچێ.
05
داخوازی ئەورووپا لە ترەمپ: بە ڕێزەوە بجووڵێوە
یەکێتی ئەورووپا لە وەڵامی هەڕەشەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی باجی 50% بەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکانی لەم یەکێتییەوە کاردانەوەی نیشاندا و پێیداگرت کە هەر ڕێککەوتنێکی بازرگانی دەبێ لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێت نە هەڕەشە و گوڕەشە.