May 26, 2025 08:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١.

شێخ نەعیم قاسم: جەژنی خۆڕاگریی و ئازادکران، لوبنانی بەهێزتر کرد

شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە وتاردانێکی بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵوەگەڕی جەژنی خۆڕاگریی و ئازادکرانی لوبنان لە ساڵی٢٠٠٠دا وتی: جەژنی خۆڕاگریی و ئازادکران، جێگەوپێگەی لوبنانی لەئاستی ناوچەو جیهاندا بەرزکردەوە. ئەو جەژنە، لوبنانی لە ئاستی لاوازەوە بۆ هێزمەندیی گواستەوەو بووبەهۆ هەتا لوبنانییەکان مەزنانەو سەربەرزانە ژیان بکەن.

 

٢.

نوێنەری ترەمپ لە سوریا: سەردەمی دەسوەردانی رۆژاوا بەسەر چووە

"تام باراک" نوێنەری ترەمپ لە سوریا دانی بەوەدانا کە سەردەمی دەسوەردانی رۆژاوا کۆتایی پێهاتووەو رۆژاوا، سنورە دیاریکراوەکانی لەسەر کاغەز سەپاندو ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆ، سوریاو ناوچەی بۆ ئامانجگەلی ئیستعماریی دابەش کرد.

 

٣.

گیانلەدەستدانی ١٤ کەس لە ئاکامی باهۆز لە پاکستان

پاش ڕوودانی باهۆز و بارانی بەلێزمە لە ئەیالەتی پەنجاب، ١٤ کەس گیانیان لەدەست داو ٩٢ کەسیش بەرکەوتن و زامدار بوون. زۆربەی ئەو کەسانە لەئاکامی داڕمانی میچی باڵەخانەکان، گیانیان لەدەست دا.

 

٤.

دەسڕێژ بۆسەر"پوتین" بێ ئاکام بوو

فەرماندەری بەرگریی ئاسمانیی رووسیا باسی پووچەڵکرانەوەی هەڵمەتی خۆفڕیی دەسڕێژ بۆسەر"پوتین"ی کرد لە ڕەوتی سەردانی بۆ کورسک و وتی: ئێمە پەلامار و دەسڕێژی خۆفری ئوکراینی کە بەنیازبوو کۆپتەری هەڵگری ڤلادیمیر پوتین لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ کورسک بکاتەئامانجمان، پووچەڵ کردەوە.

 

٥.

عوممان: پزشکیان سێ شەممە سەردانی مەسقەت دەکا

دەوڵەتی عوممان ڕایگەیاند: "مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێ شەممە دەگاتە مەسقەت. سەفەری بەڕێز پزشکیان بۆ ئەو وڵاتە، دوو رۆژ دەخایەنێ.