May 26, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

١.

درێژەی قەڵاچۆ لە غەززە/ قوتابخانەو خانووبەرەکان کرانەئامانج

سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، خوێندنگەو نشینگەی ئاوارە فەلەستینیەکان و خانووبەرەی ئەوانی بۆردومان کرد.

سەرچاوە هەواڵییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، لە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە تائێستا ٥٧فەلەستینی دیکە شەهید بوون.

 

2

حەماس: کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە، پێش مەرجی ئاگربڕە

"باسم نەعیم" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی(حەماس) رایگەیاند، ئەو بزووتنەوە بەردەوام لەهەوڵدایە ڕێکارێک بدۆزێتەوە بۆ قەیرانی ئێستای کەرتی غەززە.

وتیشی: حەماس ئامادەی تاووتوێی هەموو دەسپێشخەرییەکانە بەومەرجەی شەڕ بوەستێنرێ و سوپای ئیسرائیل بکشێتەوە. 

 

3

تەشەنای ناڕەزایەتییەکان لە شاری منبەجی سوریا

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، شاری منبەجی سوریا لەبەر نەبوونی ئاو و کارەبا، بەرەوڕووی قەیرانەو دانیشتووانی ئەو شارە بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی ناڕازییانە، وشدارییان دا بە بەرپرسانی دەمشق لە مەڕ دۆخی کارەساتباری ئێستای ئەو شارە بەتایبەت لە دەسپێکی گەرمای هاویندا.

4

قوباد تاڵەبانی: بە چەکداماڵینی پەکەکە، مانەوەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بێ مانایە

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە پاش ڕاگەیێندرانی فەرمیی چەکداماڵین، پاسای تورکیا بۆ پاراستنی زیاتر لە ١٠٠ پێگەی سەربازی لە خاکی هەرێم، دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێ. درێژەی مانەوەی سەربازیی تورکیا، پرسیارگەلی جیددیی سەبارەت بە سەروەریی نیشتمانیی عێراق دەێنێتە ئاراوە.

 

5

عێراقچی ڕوو لە فەڕانسە: بۆتان نیە ئامۆژگاریی ئێران بکەن

سەییدعەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە بەرپرسانی فەڕەنسی نووسی: لەباری ئەخلاقییەوە شیاوی ئەوە نین ئامۆژگاریی ئێران بکەن چونکە ڕەفتارگەلی دژبەیەکی زۆرتان هەیە کە بەهۆیانەوە پێگەی ئیدیعای فەڕانسە سەبارەت بە "بەرگریی لە مافی مرۆڤ" دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.