ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-05-2025/ پێداگریی لەسەر تۆکمەکرانی ئاسنەڕێی شەلەمچە- بەسرە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئەربەعیندا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
پێداگریی لەسەر تۆکمەکرانی ئاسنەڕێی شەلەمچە- بەسرە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئەربەعیندا
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیدار لەگەڵ وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لەبواری ئاسنەڕێ و ترانزیتداو تۆکمەکرانی ئاسنەڕێی شەلەمچە- بەسرە بۆ گواستنەوەی موسافیرانی ئەربەعین، وتی: تۆکمەکرانی ئەو ڕێگایە، بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی دوو وڵات و ئاسیای ناوەڕاست، بەتایبەت لە رۆژانی ئەربەعیندا زۆر گرینگە.
2
ئابوریی تورکیا بەرەوڕووی قەیرانی جیددییە
شارەزایانی ئابوریی دەڵێن، هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی، نرخی دۆلار لە تورکیا سنوری ٤٥لیرە تێدەپەڕێنێ و ئەوەش بەمانای دژوارتربوونی بارودۆخە بۆ کەرتەکانی بەرهەمهێنان، پیشەسازی و هەناردەکران. هاوکات، دۆخی گوزەران و ژیان بۆ هاووڵاتیانی تورکیش دژوارتر دەبێ.
3
درێژەی ژینۆساید ودڕندەکاریی لە غەززە لە ٥٩٦ـەمین رۆژی شەڕدا
بۆ٥٩٦رۆژی بەدوای یەکدا، هێزی داگیرکەری ئیسرائیل هەروا درێژە دەدا بە ژینۆساید و قەڵاچۆی خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە پزشکییەکان، پەنجاو حەوت فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە لەئاکامی پەلاماری داگیرکەرانی ئیسرائیلی شەهید بوون کە ١٩ کەسیان لەئاکامی هێرش بۆسەر خوێندنگەی "فەهمی ئەلگرجاوی" لە شاری غەززە، گیانیان لەدەست داوە.
4
خەساردانی١.٤ملیار دۆلاریی ئەمریکا لە بەندەرەکانی یەمەن
دەوڵەتی سەنعا ڕایگەیاند، بڕی خەسارێک کە بەهۆی پەلامارگەلی ئاسمانیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی لە بەندەرەکانی پارێزگای حودەیدە لە رۆژاوای یەمەن کەوتووە، نزیک بە ١.٤ملیارد دۆلارە. ئەمریکاو ئینگلیز بەبیانووی پشتگری لە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل، هێرشی بەرفراوانی ئاسمانییان لەدژ یەمەن دەسپێکردووە.
5
رەخنەی ڕێبەرانی"ئاسەئان" لە سیاسەتەکانی ئەمریکا
ڕێبەرانی کۆڕبەندی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ناسراو بە "ئاسەئان" ئەمڕۆ لە دانیشتنێک لە کوالالامپوری پێتەختی مالزیا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و تێیدا "نیگەرانی قووڵ"ی خۆیان لەمەڕ کردەکانی ئەم دواییەی حکومەتی ئەمریکا بەتایبەت لەبارەی زیادکرانی تارەفە گومرکییەکان ڕاگەیاند.