ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-05-2025/ دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش
حەزرەتی ئەیەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری شاباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی یاوەریدا، وێڕای ئاماژە بە جێگە و پێگەی تایبەتیی پاکستان لە دنیای ئیسلام، تەئکیدی کرد لەسەر پێویستیی چالاکی هاوبەش و کاریگەری ئێران و پاکستان بۆ وەستاندنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیی
2
منداڵانی غەزه ، گیرۆدەی قاتوقڕی و گەمارۆ
سەرۆکی بەشی منداڵانی سەنتەری پزیشکیی "ناسر" لە خان یۆنس لە لێدوانێکدا وێڕای باسکردنی ئەوەی کە منداڵانی غەزە، بەس چوار ڕۆژ جارێک خۆراکیان دەست دەکەوێت ڕایگەیاند قات و قڕی و گەمارۆ بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان
3
دەمەقڕەی ترامپ و ناتانیاهۆ لەبارەی ئێران
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی دوازدەی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژی تەلەفۆنی ڕۆژی پێنجشەممەی دۆناڵد ترامپ و بنیامین ناتانیاهۆدا سەبارەت بە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەمەقڕە ڕوویدا و وەک دیارە ناکۆکیی قووڵ لە نێوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیی لەم بارەوە لە ئارادایە
4
هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیی
سەرچاوەکانی دەنگوباس باسی هەڵدانی موشەک لە لایەن یەمەنەوە بەرەو ڕژێمی زایۆنی دەکەن کە بەهۆیەوە زەنگەکانی مەترسیی لە ناوچەکانی نێوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو و لێواری ڕۆژئاوا بیستراوە
5
دمپارتی: دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ، پێویستە
هاوسەرۆکی دەمپارتی ڕایگەیاند کە وتووێژەکانی ئێستا بۆ چاکسازی لە دەستوور ، یەکەمایەتی نییە و بەر لەوە دەبێ هەلومەرجێکی گونجاو بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بێتە ئاوارە
6
هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئۆکڕاین
ڕاویژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا وێڕای تەئکید لەسەر پاڵپشتی سەربازیی لە ئۆکراین ، ڕایگەیاند هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان لەوانە ئەڵمانیا ئینگلیس ئەمەریکا و فەڕەنسا لەمەوبەدوا ، چەکی بەهێزتر و موشەکی دووربڕ دەدەنە ئۆکڕاین