ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-05-2025/ حەماس پێشنیازی ویتکاف قبوڵ دەکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
حەماس پێشنیازی ویتکاف قبوڵ دەکات
"باسم نەعیم" یەک لەسەرکردەکانی حەماس: بزووتنەوەکەمان پێشنیازی ویتکافی پەسەندکردووە و ئێستاش چاوەڕێی ڕاوبۆچوونی ڕژێمی زایۆنییە
02
هێرشی موشەکیی یەمەن
ئەمڕو ئەنساڕوڵڵای یەمەن جارێکی دیکه بە دوو موشەک هێرشی کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی بندەستی ڕژێمی زایۆنیی
03
تەبایی ئێران و پاکستان
فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری فەرماندەی سوپای پاکستان ڕایگەیاند تاران و کەراچی بۆ بنەبڕکردنی تێرۆرێزم لەهەردوو دیوی سنوور ، بەبڕ و تەبان
04
بەدواداچوون بۆ بزربووانی هەڵەبجە
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، شاندێکیان ناردووەتە ئێران بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە دا بێسەروشوێن بوون
05
پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سی ئێن ئێنی ئەمریکی: قەت واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین و تاران هەرگیز ملکەچی زەخت و گوشارەکان نابێت
06
ناڕەزایەتی لە تورکیا
دوێنێ شەو بەهەزاران خۆپیشاندەر لەسەر داوای شارەداریی ئەنقەرە خڕبوونەوە و داوای ئازادکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو شارەداریی لەکارلادراوی ئەستەموڵیان کرد