ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-05-2025/ واژۆکردنی ١٨ بەڵگەی هاوکاری نێوان ئێران و عومان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
واژۆکردنی ١٨ بەڵگەی هاوکاری نێوان ئێران و عومان
لە میانەی سەردانی فەرمیی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و دیدارەکەی لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان، ١٨ بەڵگەنامەی هاوکاری لە نێوان بەرپرسانی باڵای دوو وڵات واژۆ کرا
2-
وشداریی عەراقچی به ئینگلیز
سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە لێدوانەکانی دژە ئێرانی باڵوێزی ئینگلیز لە ئەمریکا گرت و وتی: ئەگەر هەڵوێستی ئینگلیز پیتاندنی سیفر لە ئێران بێت، هیچ پرسێک لە نێوانماندا نامێنێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوسیەی ئەتۆمی
3-
درێژەی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر و زیادبوونی ژمارەی شەهیدانی غەززە
دوابەدوای جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ١٥ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون
4-
ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە
ئیستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ئامادەی ناردنی یارمەتی مرۆیی بەرفراوان بۆ کەرتی غەززەیە
5-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و شەهیدبوونی کەسێک
وه زاره تی ته ندروستی لوبنان ڕاپۆرتی دا، ڕژێمی زایۆنی له گوندی "یاتر" له شاری "بێنت جەبیل" له باشووری لوبنان پەلاماری کرده سه ڕ ماتۆڕسیکلێتێک و هاووڵاتییه کی لوبنانی شه هید بوو
6-
سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی یارمەتییەکانی ئێرانی کرد
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێران لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پاڵ گەلی عێراق ڕاوەستا و پشتیوانی ئێران لە شەڕی دژ بە داعش بە نرخ دەزانین و لە بیری ناکەین
7-
٢٨ کەس کوژراوو بریندار لە شەڕی سوریا
بەگوێرەی سەرچاوە سوورییەکان، لە شەڕی نێوان تیرۆریستانی جۆلانی و هوزەکانی ناوچەی سلوک لە دەڤەری ڕەقە و حەلەب، هەشت کەس کوژراون و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون