ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-05-2025/ ئیسلامی: تەکنەلۆژیای ئەتۆمی کلیلی پێشکەوتنی زانستییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ئیسلامی: تەکنەلۆژیای ئەتۆمی کلیلی پێشکەوتنی زانستییە
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد کە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی کلیلی پێشکەوتنی زانستییە و پێوەرێکی بنەڕەتی و ئیستراتێژیکیە
2-
جەختی ئێران وعێراق لەسەر ڕێککەوتنی ئاسایشی
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و قاسم ئەعرەجی هاوتا عێراقییەکەی، درێژەی ڕێککەوتنی ئاسایشی نێوان دوو وڵاتیان بوارخوشکەری پتەوکردنی سەقام و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ناوچە هاوسنوورییەکان زانی
3-
زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر
سرایا ئەلقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، ڕایگەیاند حەشارگەی سەربازانی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی غەززەی تەقاندووەتەوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە زایۆنیستەکان کوژراون و بریندار بوونە
4-
دەیان شەهید و بریندار لە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر
دوای تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینیەکان لە نزیکیی ناوەندی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کۆمپانیای زایۆنیستی ئەمریکی لە ڕەفەح، بە دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون
5-
دزینی یارمەتییەکانی غەززە لە لایەن کۆمپانیای زایۆنیستی - ئەمریکی
ڕامی عەبدە، سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیتەرانە ، ڕایگەیاند کە کۆمپانیا زایۆنیستی-ئەمریکییەکان و هەروەها سوپای تیرۆر، ئەو یارمەتییانەیان دزیوە کە لە ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دابەشکرابوون
6-
ئانڕوا تۆمەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە "بێ بنەما" زانی
فیلیپ لازارینی کۆمیساریای گشتیی ئانڕوا ، ئەو تۆمەتانەی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە لایەنگری و بێلایەنی ئانڕوای بە "تۆمەتی بێ بنەما" زانی و وتی: ئەم ئیدیعا بێ بەڵگەیە گیانی کارمەندەکانی خستووەتە مەترسییەوە