ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-05-2025/ جەختی پزشکیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ عومان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
جەختی پزشکیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ عومان
مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ چالاکانی ئابووریی عومان، وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتننامەکانی پتەوکردن و چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات وتی: مەرجی پێویست بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئارادایە
2-
ویلایەتی: ڕژێمی زایۆنی مەحکوم بە لەناوچوونە
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ڕژێمی زایۆنی مەحکوم بە لەناوچوونە و گەلی فەلەستین بە خۆڕاگری خۆی سەرکەوتنی یەکجاری بەدەست دەهێنێت
3-
لاوروف: قبوڵکردنی مافی پیتاندنی ئێران لە دانوستانەکاندا گرینگە
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە دەربڕینی هیوای خۆی بە ئامانجی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن، وتی: قبوڵکردنی مافی پیتاندنی ئێران لە چوارچێوەی کەڵک وەرگرتنی ئاشتیخوازانەی لە بەرنامەی ناڤۆکی بنەمایەکی سەرەکییە
4-
ئامانجی نگریسی ئەمریکا لە پلانی دابەشکردنی یارمەتییەکان
ئەنجومەنی باڵای کاروباری هۆزەکان لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە پلانی دابەشکردنی یارمەتی خۆراکی لە غەززە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ترسناک و نگریسەکانی کەڵک وەردەگرێت و شکستی ئەم پلانە ئەمریکییە زایۆنیستییە پێشبینی کراوە
5-
پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا
میدیاکانی یەمەنی ئەمڕۆ (چوارشەممە) هەواڵی پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و بنکەی ئەو فڕۆکانەی کە هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن بەکاریان دەهێنن، بڵاو کردەوە
6-
خۆپیشاندانی دژە نتانیاهۆ لەبەردەم ماڵی ناوبراو
هەزاران کەس لە زایۆنیستەکان لە بەردەم ماڵی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و سیاسەتە شەڕخوازەکانی نەتانیاهۆیان شەرمەزار کرد و خوازیاری ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی گیراوەکان بوون