ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 29-05-2025/ پزشکیان: کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، مافی گەلی ئێرانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پزشکیان: کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، مافی گەلی ئێرانە
"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی ڕەوای خەڵکی ئێرانە، وتی: ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چارەسەریی، دیاریکرانی نەخۆشییەکان، کشت و کاڵ و پیشەسازی، کەڵک وەردەگرێ و دەستبەرداری نابێ.
2-
درێژەی پەلاماری سوپای ترۆر بۆسەر غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدان
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا، شەست فەلەستینی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
3-
گرژیی چێبوون لەکاتی وتاردانی نەتانیاهو لە کنێسێت
میدیاکان ڕایانگەیاند، لەکاتی ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە کنێسێتدا گرژیی و شەڕەقسە ساز بوو.
4-
وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ قەیرانی برسێتی لە غەززە
"یێنس لارکە" وتەبێژی ئۆفیسی هاواهەنگیی کاروباری مرۆیانەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: غەززە، برسیترین شوێن لەسەر ڕووی زەوینەو درێژەی ئەو دۆخە، قەیرانێکی بەرفراوانتر لەئاستی جیهانی لێدەکەوێتەوە.
5-
ڕێزوسوپاسی "حەسەن فەزلوڵڵا" لە شەهیدانی خۆڕاگریی
نوێنەری فراکسیۆنی "وەفاداریی بەرامبەر خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان" وێڕای ئاماژە بە توانای خۆراگریی لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی وتی: شەهیدانی خۆڕاگریی لوبنان، خاوەنانی ئازادکرانی خاکی لوبنان لە چنگ رژیمی داگیرکەر بوون و ڕێبازیان بەردەوام درێژەی دەبێ.
6-
دیداری پڕهەرای دەم پارتی و ئاکەپە لەسەر پرۆسەی ئاشتی
لە دیداری پڕهەرای نێوان ئاکەپە و دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، پێکهاتنی کۆمیسیۆنێک بۆ چارەسەریی پرسی کورد لەو وڵاتە، دۆخی بەندکراوانی سیاسی، گۆڕانکاریی لە سیستەمی دادەوانییدا و ناکۆکییەکان، وتووێژ کرا.