May 29, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

ئیدانەی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر فڕگەی یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی یەمەن بەمەبەستی پێش گرتن بە گوێزرانەوەی حاجیانی یەمەنی بۆ سەرزەوینی وەحی و ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی حەججدا ئەنجامی گرتووە، ئەو هێرشەی بە تاوانێکی گەورە ناوبردو شەرمەزاری کرد.

2-

ئەمریکا پەیمانشکێن نەبێ، دانوستانەکانەکان بەئاکام دەگا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە سێزدەیەمین کۆبوونەوە ئاسایشییەکانی مۆسکۆ چۆتە ڕووسیا، وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان، مکوڕ بن و پەیمان شکێنی نەکەن، دانوستانیان لەگەڵ ئێراندا بەئاکام دەگا.

3-

رەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵاڵەی یارمەتیی گەیاندنی رژیمی زایۆنی بە غەززە

سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانڕۆا) ڕایگەیاند؛ جێبەجێکرانی ناڕێکی گەڵاڵەی رژیمی زایۆنی بۆ یارمەتی گەیاندن بە غەززە، بێ سود بووەو تەنیا بۆ بەلاڕێدابرانی بیروڕای گشتییە لە تاوانکاریی زایۆنییەکان.

4-

گیرانی ناڕازییانی سیاسەتی نەتانیاهو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

پۆلیسی رژیمی زایۆنی دوێشەو(چوارشەممە) بە پەلاماردانی ناڕازییان و خۆپێشاندەران دژی سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهو لە تەلاویڤ، سی کەسی قۆڵبەست کرد.

5-

کورتولموش: لەمەودوا نۆرەی پەرلەمانە

پاش بانگەوازی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، "نوعمان کورتولموش"ی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە لەمەودوا بەرپرسیارەتی لەئەستۆی پەرلەمانی تورکیایەو پێویستە کۆمیسیۆنێک پێک بێ کە تێکڕای پارت و لایەنەکان لەخۆبگرێ بەمەبەستی پێوشوێن گرتنی پرۆسەی ئاشتی.

6-

نەبێنزیا: بارودۆخی غەززە، کارەساتبارتر بووە

"واسیلی نێبێنزیا"ی باڵوێزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە باردۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، کارەساتبارتر بووەو یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ ئەو ناوچە، تەنیا "دڵۆپێک"ـە لە ئەقیانووسێک.