May 30, 2025 08:50 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

بەردەوامیی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە

دوابەدوای بۆردومانکرانی ماڵێک لە جەبالیای باکووری کەرتی غەززە لەلایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە، ژمارێکی زۆر منداڵی فەلەستینی بریندار بوون. 

2
گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو بن گۆریۆن ڕاگیردران

 وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، یەمەن بە مووشەکێکی بالیستیکی هایپرسۆنیک فڕۆکەخانەی ئەللەد لە یافای داگیرکراوی داوەتە بەر هێرش.ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بووە و بە ملیۆنان داگیرکەر ناچار بە هەڵاتن بەرەو پەناگەکان بوون و گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنیش ڕاگیردران.

3
عەراقچی: ڕێگای ڕێککەوتن لە مێزی دانوستانەوە تێدەپەڕێت

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەواڵی ژمارێک لە میدیاکان سەبارەت بە نزیک بوونی ڕێککەوتنی تاران و واشینگتۆن وتی: ڕێگای ڕێککەوتن لە مێزی دانوستانەوە تێدەپەڕێت، نەک لە میدیاکانەوە.

4
ڕەخنەی مالکی لە پێوەندیی پڕکێشەی بەغدا و هەولێر

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وەبەر ڕەخنەدانی ڕەوشی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر پێی داگرت کە نەبوونی ژێرخانی مافەکان هۆکارە بۆ بەردەوامبوونی کێشەکان و پێویستە چاکسازی لە داڕشتی سیستمی ناوەندخوازی و دابەشکرانی سەرچاوەکان بکرێت.

5
داعش یەکەم پەلاماری کردە سەر سوپای جۆلانی

 لە یەکەم نیشانەی گەڕانەوەی مەترسی داعش بۆ سەر سووریا پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەک دژ بە سوپای نوێی سووریا لە پارێزگای سوەیدا گرتە ئەستۆ.

6
کۆتایی هاتنی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە سنە

 خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان و پاش دوو ڕۆژ بەڕێوەچوون بە بەشداری نووسەران، شاعیران و وەرگێڕانی کوردی ئێران و دەرەوەی وڵات، ئێوارەی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بە خەڵاتکرانی براوەکان کاری خۆی کۆتایی پێ هێنا.