ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-05-2025/ پەلاماری لایەنگرانی فوتبۆڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دوو فەلەستینی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پەلاماری لایەنگرانی فوتبۆڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دوو فەلەستینی
پاش یاریی کۆتایی کاپی وەلانرانی ئیسراییل لە نێوان دوو تیمی بەیتارو هاپۆئێل و دۆڕانی بەیتار بە ئەنجامی ٢ بە ٠، لایەنگرانی کە ڕەگەزپەرستترین لایەنگرانی تۆپی پێی جیهان دێنە ئەژمار، دەستیان دایە لێدانی دوو فەلەستینی کە شۆفێری پاس بوون
2
وشداری مەکرۆن بە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە غەززە
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕەسمییەتدان بە وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین لە بارودۆخێکی تایبەتدا ئەرکێکی ئەخلاقی و داخوازێکی سیاسییە، وشداریشی دا سەبارەت بە توندتربوونەوەی هەڵوێستی پاریس بەرامبەر بە تلاڤیڤ لەحاند ئەوەی کە هیچ پێشکەوتنێک لە ڕەوشی مرۆیی غەززە بەدی ناکرێت.
3
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر باشووری لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە ناوچەی "وادی بەرغەز"ـ یان لە باشووری لوبنان بۆردومان کردووە.
4
ترەمپ نایهەوێ متمانە بە ئیسراییل بکات
کارناسێکی کەناڵە عەبرییەکان لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند؛ ترەمپ دەزانێت گوشارەکانی نەتانیاهوو بووە هۆی چوونەدەری ئەو لە ڕێککەوتنی لەگەڵ تاران، کەوایە ئەمجارە دەیهەوێ ڕەوشەکە بە شێوازێکی دیکە بچێتە پێشەوە و متمانە بە ئیسراییل نەکات.
5
هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی حکومەتی بەغدا دەداتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند: دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەستووری عێراقە
6
گەڕانەوەی ٤٦ بنەماڵە لە ئۆردووگای عەریشە بۆ زێدی خۆیان
لە چوارچێوەی پلانی گەڕانەوەی دڵخوازانە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی خۆسەرەوە، ٤٦ بنەماڵە بریتی لە ١٩٣ کەس ئۆردووگای عەریشە لە باشووری حەسەکەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە سەر شوێنی سەرەکی ژیانی خۆیان لە دێرەزوور.