May 30, 2025 13:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

پەلاماردرانی خێوەتی ئاوارەکان لە باکووری کەرتی غەززە

دوا بە دوای بۆردومانکردنی خێوەتی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەلمەواسی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای خانی یونس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە، یەک کەس شەهید بوو و چەند کەسیش بریندار بوون. 

2
حەماس: پێشنیارەکەی ئەمریکا بە مانای بەردەوامبوونی کوشتارە

 باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس پێیدا گرت: پێشنیاری ئاگربڕەکەی ئەمریکا بە مانای بەردەوامبوونی کوشتار و قڕکردنی فەلەستینییەکان لە غەززەدایە و هیچکام لە داخوازەکانی خەڵکەکەی ئێمە بەتایبەت وەستاندنی شەڕ دابین ناکات. 

3
خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ داکۆکی لە غەززە

شارومەندانی یەمەنی ئەمڕۆ لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن، هەر وەک هەفتەکانی ڕابردوو خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

4
پەلاماردرانی لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتی بۆ غەززە

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی داخرانی جادەکان و پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبوو سالم بۆ سەر ئەو لۆرییانەیان کرد کە یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆغەززەیان پێبووە. 

5
بانگەشەکەی ئوتریش سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران درۆیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگریی ئوتریش سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە درۆ و دەلەسە زانی و خوازیاری وەڵامدانەوەی حکومەتی ئەم وڵاتە بوو.

6
بڕیاری دادگای فیدراڵی بڕیارێکی مولزمە بۆ هەمووان

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ وتی: بەپێی هەردوو ماددەی 12و13ـی یاسای بودجە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم و هەردوو حکومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەکە.