May 31, 2025 08:50 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

-1

 جەختی  پزشکیان  لەسەر پەرەی پەیوەندیی لەگەڵ عومان

سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا بە ئاماژە بە واژۆکردنی ١٨ بەڵگەنامەی هاوکاری نێوان ئێران و عومان لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ عومان جەختی کرد: بناغەی هەردوولا "گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و پێکەوەبوون"ە و ئێمەش پابەندین بەم بنەمایە

 

2- 

سەفەری شاندی مەجلسی ئێران بۆ تورکیا

شاندی گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پارلەمانی ئەم وڵاتە، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە

 

3- 

زیادبوونی ژمارەی شەهیدان لە غەززە

وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٢ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ٢٧٨ کەسیش بریندار بوون

 

4- 

گورزی قورسی خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر

لە پەلامارە نوێیەکانی قەسام و سەرایا قودس بۆ سەر بۆسەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە خان یونس و شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، ١٠ سەربازی زایۆنی کوژران یان بریندار بوون  

 

5- 

کاردانەوەی قەیس خەزعەلی لەحاند سەفەری بارزانی بۆ ئەمریکا

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق، ڕەخنەی لە سەردانەکەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتۆن گرت  ئەو سەفەرەی  بە نیشانەی بەردەوامیی سیاسەتی جیایی خوازانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم" ناوبرد.

 

6- 

پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا

لە ئاکامی پەلامارە نوێیەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەی تیپی ١٠٧ی سوپای سووریا، پادگانی ئەلشامیە لە دەڤەری لازقییە و بنکەیەکی سەربازیی سوپای سووریا لە دەوروبەری تەرتوس، کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

7- 

مەزلوم عەبدی: پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە

مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ حکومەتی تورکیا و ئامادەن لە گەڵ  بەرپرسانی تورکیا وتووێژ بکەن  لەنێویاندا ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.