May 31, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1- 

عەراقچی: گەلی ئێران ڕاگرتنی پیتاندن قەبوڵ ناکات

سەید عەباسی عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە "هەبوونی وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە مافی ڕەوای ئێرانە"، وتی: گەلی ئێران تەسلیمی ڕاگرتنی  پیتاندن نابێ

 

2- 

غەززە برسیترین شوێنی جیهانە 

تۆماسۆ دیلا لونجا، وتەبێژی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، ڕایگەیاند کە  چالاکی نیوەی ناوەندە پزیشکییەکانی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین لە کەرتی غەززە وەستاوە  و وتی: غەززە برسیترین شوێنی جیهانە.

 

  3- 

ڕەخنەی توندی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی

  فرانچێسکا ئەلبانیز، ڕێپورتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕژێمی زایۆنی تاوانبار کرد  بە کەڵک وەرگرتنی خراپی بە ئەنقەست  لە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئاسانکاری لە ئەنجامدانی  دڕندەکارییەکانی لە غەززە

 

4- 

حەماس: برسێتی گیانی منداڵانی غەززەی گرتووە

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، برسێتی مەترسییەکی جددییە لە غەززە کە  هەڕەشە لە گیانی زیاتر لە 2 ملیۆن و 250 هەزار هاوڵاتی  دەکات کە نیوەیان منداڵن 

 

 5- 

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

  هاوکات لەگەڵ دۆزینەوە وپووچەڵکردنەوەی ئامێرێکی سیخوڕی پێشکەوتووی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی سنووری باشووری لوبنان، سوپای تیرۆر بە خۆفڕپەلاماری کردە سەر   بارهەڵگرێک  لە باشووری لوبنان

 

6- 

جەختی بەغدا لەسەر پابەندنەبوونی هەولێربە بەڵێنەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بووەتە هۆی زیانگەیاندنی چەند هەزار ملیار دینار  لە  خەزێنەی وڵات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هۆکاری ڕاگرتنی دانی مووچەی فەرمانبەران پابەندنەبوونی هەرێم بووە بە بەڵێنە یاساییەکانی