ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-05-2025/ جەختی ئیسلامی لەسەر بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
جەختی ئیسلامی لەسەر بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی
محەممەدی ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: تا کۆتایی پلانی حەوتەمی گەشەی بارستای هێزگەی ئەتۆمی وڵات دەگاتە سێ هەزار مێگاوات
2-
غەززە خراپترین دۆخی کارەساتبار بەخۆیەوە دەبینێت
ئیستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، غەززە خراپترین دۆخی کارەساتبار لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە بەخۆیەوە دەبینێت
3-
ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە غەززە سوکایەتی پێکردنە
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئانڕوا)، ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە کەرتی غەززەی بە سووکایەتی پێکەرانە وەسف کرد و وتی: قەبارەی یارمەتییەکان بۆ غەززە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕەهەندەکانی قەیرانی مرۆیی یەک ناگرێتەوە
4-
بەرێوەبردنی کەمپی هۆل ڕادەستی دیمەشق ناکرێت
شێخموس ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری بەشی کاروباری پەنابەران لە ناوچەی کوردنشینی سوریا ڕایگەیاند: سەفەری شاندی حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ کەمپی هۆڵ تەنها بۆ ڕێکخستنی میکانیزمێک بوو بۆ گەڕانەوەی زیندانیانی سوریا، و بەڕێوەبردنی کەمپی هۆڵ ڕادەستی دیمەشق ناکرێت
5-
دەرکردنی داگیرکەرانی زایۆنی لە قونەیترە
چاودێری مافی مڕوڤی سووریا ڕایگەیاند کە دانیشتووانی قونەیترە گەشتەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە ناوچەکە دەرکرد و ئاڵای ڕژێمی داگیرکەریان سووتاند.
6-
مەزلوم عەبدی: پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە
مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ حکومەتی تورکیا و ئامادەن لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا وتووێژ بکەن لەنێویاندا ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.