حوزه‌یران 01, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

میدیایەکی زایۆنی: حەماس خۆی نادات بە دەستەوە

میدیایەکی ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە وەڵامی بزووتنەوەی حەماس بە پێشنیارەکەی "ستیڤ ویتکاف"، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل نووسی کە بە پێچەوانەی بانگەشەی تلاڤیڤ، بزووتنەوەی حەماس هێشتا هەر ماوە و خۆیشی نادات بە دەستەوە.

 

02

پشتیوانیی خەڵکی ئەورووپا لە غەززە

یۆنان و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپایی بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی مەزڵومی فەلەستین لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆپیشاندانی بەربڵاویان بەڕێوە بردووە.

 

 03

عەلی حەمە ساڵح: ناچینە ژێر چەتری نیشتمانپەروەریی ساختەوە

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە پەیامێکی ڕەخنەگرانەدا و لە وەڵامی پارێزگاری هەولێر، کەڵکوەرگرتنی بەربڵاوی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە سەرچاوە گشتییەکانی دایە بە ڕەخنەوە و وتی: هەڵخەڵەتاندنی خەڵک لە پشت دەمامەکی نیشتمانپەروەری ناشاردرێتەوە. 

 

04

وشداری ئێران بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و ژمارێک وڵاتی تایبەت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە ئاژانس خستوویەتییە پاڵ ئێرانەوە، پێیداگرت: ئێران نە لە دووی چەکی ئەتۆمیدایە و نە هیچ ماددە یان چالاکییەکی ڕانەگەیەندراوی ئەتۆمی هەیە. 

 

05

گەڕانەوەی زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی کەمپی هۆل بۆ عێراق

 لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقی، کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سوریا بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی تووندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بووە.

 

06

ناتۆ شەڕی بریکارانەی دژ بە ڕووسیا وەڕێخستووە

"کەیس کلاک" نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئۆکراین قسەکانی ویلادیمیر پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیای سەبارەت بەوەی کە ناتۆ دژ بە موسکۆ شەڕێکی بریکارانەی وەڕێخستووە پشتڕاست کردەوە.