ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-06-2025/ باوکی ٩ منداڵی شەهیدی فەلەستینی خۆیشی شەهید بوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
باوکی ٩ منداڵی شەهیدی فەلەستینی خۆیشی شەهید بوو
دکتۆر حەمدی نەجار کە لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری خانیونس هەر ٩ منداڵەکەی لە دەستدا بوو و خۆیشی برینێکی کاری لێکەوتبوو، ئەمڕۆ شەهید بوو.
02
پەلاماری درۆنی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
ژێدەرە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگای درۆنەوە شارۆچکەی "بەیت لیف"ی لە باشووری لوبنان کوتاوە.
03
دلێر عەبدولخالق: داهاتەکانی هەرێمی کوردستان شەفاف بخرێنەڕوو
دلێر عەبدولخالق وتەبێژی باڵی "کوردسات"ی بزووتنەوەی گۆڕان بە وەبەرڕەخنەدانی ڕەوشی ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە داهاتی نەوتی و نانەوتی شەفاف نین و نابێ باجی ناکۆکیی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا خەڵک بدەن.
04
سەرۆکی تازە بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێردرێ
بە کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتی نیعمان کورتڵموش پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی سێشەممە سێهەمی ژوەن پرۆسەی دەنگ وەرگرتن دەست پێ دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ. لەم هەڵبژاردنەدا کە بە دەنگوەرگرتنی نەهێنی جێبەجێ دەکرێ پارتەکان بەربژاری خۆیان دەناسێنن.
05
ڕکۆردی ترانزیتی کەلوپەل لە ئێرانەوە شکا
سەرۆکی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاندووە؛ ئێران ساڵی ڕابردوو بیست ملیۆن تۆن کەلوپەلی ترانزیت کردووە کە ئەم ڕادە ترانزیتە لە چاو ساڵی ڕابردوو گەشەیەکی ٣٠%ی هەبووە.
06
تووڕەیی خاوەنانی پیشەسازی پۆڵای کەنەدا لە ترەمپ
زۆرکرانی ڕادەی باجی گومرکی هاوردە کردنی پۆڵا بۆ ئەمریکا بۆ نزیکەی ٥٠% لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆتە هۆی تووڕەیی خاوەنانی ئەم پیشەیە لە کەنەدا و وشداریان داوە لە حاند دابەزینی کارەساتباری هەلی کار و پیشە، پەککەوتنی کارگەکان و هەروەها تێکشێوانی زنجیرەی ناردنە بازاڕی پۆڵای کەنەدایی.