حوزه‌یران 02, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١.

٣٨شەهیدو بریندار لەئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر رەفەح

لە ئاکامی پەلاماری دوبارەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوەندی یارمەتییە مرۆییەکان لە رەفەح، سێ کەس شەهیدبوون و ٣٥کەسیش بریندار بوون.

دوێنێش رژیمی زایۆنی بە هێرشکردنەسەر ئەو فەلەستینیانەی لەسەرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکاندا ڕاوەستابوون، سی کەسیان شەهید کرد.

٢.

وشداریی یەمەن بە خاوەن سەرمایەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین

"مەهدی ئەلمەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وێڕای وشدارییدان بە تێکڕای ئەو کۆمپانیانەی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، وەبەرهێنان دەکەن، پێی داگرت؛ پێویستە وشدارییەکانمان بەجیددیی وەرگرن. وتیشی: ئەو کۆمپانیانەی پاش وشداریی هێزە چەکدارەکانمان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا دەمێننەوە، خۆیان بەرپرسیارن لەحاند ئەو زەرەر و زیانەی بەریان دەکەوێ.

٣.

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: ئەندێشەی ئیمام خۆمەینی (ڕە) بەوپەڕی تواناوە، زیندوویە

"شێخ نەعیم قاسم" ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(ڕە) وتی: ئەندێشەی ئیمام خومەینی(ڕە) بەهەموو تواناوە، ئامادەو زیندوویە و ئۆممەتی ئیسلامی شایەتی نوری ئیسلامی محەممەدی (د.خ) یە کە بەڕێزیان بە گەڵاڵە شۆڕشگێڕییەکەی خۆی، بڵاوی کردەوە.

٤.

رەشید: بەغدا پشتگریی لە ئاسایش و سەقامی لوبنان دەکا

"عەبدولـلەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، لە دیدار لەگەڵ هاوشانە لوبنانییەکەی لە بەغدا، وێڕای پێداگریی لەسەر پتەوکرانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەرەی هاریکارییە ئابوری و تیجارییەکانی نێوان دوو وڵات، وتی: عێراق لێبڕاوانە داکۆکی لە ئاسایش، سەقام، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دەکا.

٥.

گەڕانەوەی خێزانەکانی داعش بۆ عێراق لە کەمپی هۆل

پتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقیی ئەندامی داعش و دانیشتووی کەمپی هۆل هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی سوریا، ئەو ئۆردوگایەیان جێهێشت و لە ژێر چاودێری و ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیی هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

بەرپرسی نووسینگەی کاروباری چوونەدەر لە کەمپی هۆل وتی: ئەوە، بیست و شەشەمین کاروانی هاووڵاتیانی عێراقییە کە لە دەسپێکی ئەمساڵەوە لە هۆل گەڕاونەتەوە عێراق.