ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-06-2025/ مووشەکبارانی مزگەوتێک لە غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
مووشەکبارانی مزگەوتێک لە غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە
رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە درێژەی ژینۆسایدی کەرتی غەززەو لە هێرشەکانی بۆسەر ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتییە مرۆییەکان، سی و پێنج فەلەستینی دیکەی شەهیدو٧٥ کەسیشی بریندار کرد.
رژیمی داگیرکەری زایۆنی هەرەوەها مزگەوتی "ئەنسار" هەڵکەوتوو لە "دێرئەلبەلەح"ی مووشەکباران کرد.
2
ڕەخنە لە کۆبوونەوەی پارتە کوردستانییەکان لە "پیرمام"
"سروە عەبدولواحید" سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بارزانی لەگەڵ ژمارێک پارت و لایەن لە ناوچەی "پیرمام"ی بەبێ ئاکام لێکدایەوەو وتی: ئامادەبووانی دانیشتنەکە، تەنیا خاوەنی یەک و نیو کورسین لە پەرلەماندا. ناوبراو لە پەیامێکدا نووسی : ئەو دانیشتنە، نیشانەیەکی ئاشکرای بێ بایخبوون و بێ کاریگەربوونی پارتی و یەکێتییە.
3
ئیسلامی: ئێران پێبەندی پەیمانە چاودێرییەکان و "ئێن پی تی"یە
"محەممەد ئیسلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆری ئەم دواییەی ئاژانس سەبارەت بە چالاکییەکانی ئێران، وتی کە، ئێران پێبەندی پەیمانە چاودێریی و کۆنترۆڵییەکان و هەروەها پەیمانی "ئێن پی تی"یەو ڕاپۆرەکانی ئەم بەینەی ئاژانس، لە ڕەوتی تەکنیکی لایانداوە.
4
گیانلەدەستدانی زیاتر لە٣٠کەس لە لافاوەکەی هینددا
پاش بارینگەلی بەلێزمەو لافاوی مەرگهێن لە باکوری رۆژهەڵاتی هیند، زیاتر لە سی کەس گیانیان لەدەستدا.
هەموو ساڵێک و لە وەرزی بارانباریندا، دەیان کەس لە سەرتاسەری هیند بەهۆی لافاو و بارانبارین و جمینی زەوی، گیانیان لەدەست دەدەن.
5
دەستڕێژ لە کارۆلینای باکوری و کوژراوێک و ١١ بریندار
لە ئاکامی تەقەو دەستڕێژ لە رۆژاوای کارۆلینای باکوری لە ئەمریکا، کەسێک کوژراو یازدە کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەو تەقەکردنە لە میوانییەکدا ڕوویدا کە نزیک ١٠٠ کەسی تێدا ئامادەببوون.