حوزه‌یران 03, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

بەبێ ئاگربەس، دەستبەسەرگیراوانی زایۆنی ئازاد نابن

مەحموود مەرداوی لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێیداگرت ڕژێم ئیسراییل و ناوبژیوانی ئەمریکایی دەبێ بزانن کە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە غەززە هەتا گەرەنتیی پێویست بۆ ئاگربڕ نەدرێ ئازاد ناکرێن.

 

 02

فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن کەوتە بەر مووشەکی زولفەققار

 وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی ڕابردوویاندا مووشەکێکی بالیستیکی مۆدێلی زولفەقاریان بەرەو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن هاویشتووە. سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن بەهەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ڕاگەیاندووە. 

 

03

یاسای نەوت و گاز چارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە

چوارچێوەی هەماهەنگی دوێنێ لە کۆبوونەوەیاندا بۆ چارەسەرکردنی پرسە ‌هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، جەختیان کرد لەسەر گرنگیی دەرکرانی یاسای نەوت و گاز.

 

04

سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەردەوامبوونی خەرجکردنی مووچە

ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تۆمارکردنی سکاڵای ەکی فەرمی لە دادگای باڵای عێراق خوازیاری خەرجکرانی تۆکمەو تەواو و بەردەوامیی پێدانی مووچەکەیان بوون.

 

05

کۆمسیۆنی تایبەت بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا پێکدێت

 نیعمان کورتولموش پاش دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی دەم پارتی باسی دەست بەکارکردنی کۆمسیۆنی تایبەت لە ڕۆژانی داهاتووی کرد بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی پاش بەیاننامەکەی چەک دانانی پەکەکە.

 

06

ڕەتکرانەوەی بانگەشەی سەبارەت بە دوورگە سیانەکانی ئێران

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەندایی فارس سەبارەت بە دورگە ئێرانییەکانی تۆنبی گەورە، تۆنبی بچووک و بووموسای بە ڕە تکراوە زانی و بە دەستوەردان لە کاروباری دەسەڵاتداریی ئێرانی وەسف کرد.